سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە تەندروستی ئەمیری كوەیت دەپرسێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ هەر یەك لە شێخ نەواف ئەحمەد سوباح جێنشینی ئەمیری كوەیت و مەرزوق غانم سەرۆكی ئەنجومەنی ئومەی كوەیتی ئەنجامدا بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی شێخ سەباح ئەحمەد جابر سوباح ئەمیری كوەیت دوای ئەوەی رەوانەی نەخۆشخانە كرا بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هیوای سەلامەتی و تەمەندرێژی وتەندروستی باشی بۆ سەماحەتی شێخ سەباح ئەحمەد جابر سوباح خواست و لە خوای گەورە داواكاربوو بۆ دەوڵەت و گەلی گوەیتی بپارێزێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
19 تەموز 2020