سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە دوا پێشهاتەكانی بارودۆخی سیاسی وڵات و ناوچەكە و دۆسیەی یاسادانان و بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی كۆرۆنا كرا.
تەئكیدیش كرایەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی و لێكتێگەیشتن لەنێوان دەسەڵاتەكانی یاسادانان و جێبەجێكردن و دادوەری لەگەڵ گرنگی هەماهەنگی نێوان هێزە سیاسیەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران و هەڵگرتنی بەرپسیارێتی لەدۆسێی یاسادانان و چاودێری و دەركردنی ئەو یاسایانەی پەیوەندییان بە ژیانی هاوڵاتیانەوە هەیە لەگەڵ دابینكردنی پێداویستیەكانیان و یەكلایی كردنەوەی یاسا هەڵپەسێردراوەكان وەك یاسای هەڵبژاردن و یاسای دادگای فیدڕاڵی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
20 تەموز 2020