سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی كوەیت دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی كرد لە بەرێز سالم زمنان باڵیۆزی كوەیت لە عێراق.
لەمیانی دیدارەكە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵاتی برا و ئەو پێشهاتانەی ناوچەكە پێیدا تێپەڕ دەبێت كرا لەگەڵ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی كۆرۆنا، گفتوگۆش سەبارەت بە چەند پرسێكی جێی بایەخی هەردوولا كرا.
بەرێزیان لە تەندروستی شێخ سوباح ئەحمەد سوباح میری كوەیەتی پرسی و هیوای تەندروستییەكی باشی بۆ خواست.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
21 تەموز 2020