ئەمینداری گشتیی پێشوازی دەکات لە شاندێکی وەزارەتی دارایی لەحکومەتی هەرێمی کوردستان

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆر سیروان عەبدوڵڵە سیرینی لەنووسینگەکەی خۆیدا بەیانیی ئەمڕۆپێشوازیکرد لەخاتو پەروین محەممەدنوری بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی بودجەلە وەزارەتی دارایی لەحکومەتی هەرێمی کورڕستاندا وەبەڕێز عەبدوڵڵە ڕەمەزان مەعروف پسپۆڕی دارایی لەوەزارەتەکەدا بەئامادەبوونی بەڕێز محەممەد جەواد ڕاوێژکاری دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەراندا .

وەلەچاوپێکەوتنەکەدا تاوتوێکرا لەسەر بودجەی گشتیی فێدراڵی بۆساڵی ٢٠٢٠ وەژمارەێک لە کاروباری دارایی دیکە، جگەلە تاوتوێکردنی میکانیزمی بەیەکگە یشتن وهەماهەنگی لەنیوان هەردوولادا .
ئەمە وەشاندەکە چاویکەوت بەبەڕێزجێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆر بەشیرحەدداد بە ئامادەبووینی ئەمینداری گشتی .

نووسینگەی ڕاگەیاندنی
ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران
سێشەممە ٢٢/٩/٢٠٢٠