ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی ل٘ەباڵیۆزی ئازربایجانی دەکات

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆرسیروان عەبدوڵڵە سیرینی بەیانی ئەمڕۆلەنووسینگەکەی خوێدا پێشوازی لەباڵیۆزی ئازربایجانی بەڕێز نەسیر مەعدوف لەبەغداکرد .

لەسەرەتای دیدارەکەدا ئەمینداری گشتی پیرۆزبایی لەباڵیۆزی ڕێزدارکرد، بەو ڕێککەوتنە کەبووبەهۆی وەستاندنی پڕۆسە سەرباز یەکان لەنیوان ئازربایجان و ئەرمینیادا ،وەخێرهاتنی لەم هەنگاوەکرد کە کۆتایی بە ناکۆکی هێنا لەنیوان هەردوو وڵاتدا وەخوێن ڕژاندنی وەستاندو کەشێکی ئاشتی درووستکرد .

هەرلەدیدارەکەدا ئەمینداری گشتی هیوایخواست بۆ کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لەپەیوەندیەکان لەنیوان هەردوو وڵاتەکەدا بنیاتنرا بێت لەسەر بیروباوەڕی دراوسێباشی و ڕێزگرتنی دوولایی و چارەسەرکردنی کێشەکان بەگفتوگۆ و ڕێگەکانی ئاشتی وەنەڕۆیشتن بۆ زمانی هێزداری.

لەلایەکی ترەوە لەدیدارەکەدا باسکرا لەچەند بابەتێکی گرنگپێدراو لەنیوان هەردوو لادا ،بەتایبەتی لەبواری چاودێری و یاساداناندا وە گۆڕینەوەی شارەزایی و وبەتینکردنی پەیوەندیە دوو لایەنیەکان وەپەرەپێدانی و هەماهەنگیکردن لەپەیوەندی وبەردەوامی لەئاڵوگۆری بەیەکگەیشتنەکاندا .

نووسینگەی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران
چوارشەممە١١/١١/٢٠٢٠