ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێز سیروان عەبدوڵڵە چاوی بەهاوتا میسریەکەی لەقاهیرە دەکەوێت

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆر سیروان عەبدوڵڵەئیسماعیل بەسەرۆکایەتیکردنی شاندێک کەبەڕێز سەلام عەلی بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پەیوەندیەکان وبەڕێزسەعدفەیازبەڕێوەبەری گشتیی پەیمانگەی پەرەپێدانی پەڕلەمانی تێدابووڕۆژی یەکشەمە١٣/١٢/٢٠٢٠ چاویکەوت بەبەڕێز مەحموودفەوزی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی میسری لەمیانی سەردانەکەی بۆخانوی ئەنجومەنی نوێنەرانی میسری .
لەدیدارەکەدا تاوتوێی ڕێگاکانی پەرەپێدانی پەیوەدیەکان کرا لەنیوان هەردوو ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی ومیسریدا وە کەڵکوەرگرتن لەگۆڕینەوەی شارەزاییەکان وهاریکاریی لەبوارەکانی پەڕلەمانی ویاساداناندا لە گەڵ ئەو ڕێکارانەی کە گیراونەتەبەر بۆ دوور کەوتنەوە لە بڵاوبوونەوەی پەتای کورۆنالەگەڵ کاری پەیمانگەی مەشقکردنی پەڕلەمانی بۆئامادەکردنی کارمەندەکان .

هەرلەچاوپێکەوتنەکەدا بەڕێز ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران سڵاوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی پێشکەشکرد بەدکتۆرعەلی عەبدوڵعاڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی میسری وەسەرکەوتنی هەڵبژاردنەپەڕلەمانیەکانی ئەمدواییەو بەتەنگەوەهاتن لەبەتینکردن وچەسپاندنی پەیوەندیەکان لەنیوان هەردوولادا.
لەدیدارەکەدا بەڕێز سیروان عەبدوڵڵەجەختی لە ئارەزووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کرد لە کەڵکوەرگرتن لەتواناکان و شارەزاییەکانی میسری بۆپەرەپێدانی کاری ئەنجومەنی نوێنەران .
لەلای خۆیەوە ئەمینداری گشیی ئەنجومەنی نوێنەرانی میسری خێراتنی گەرمی خۆی دەربڕی لەسەردانی شاندی ئەنجومەنی پەڕلەمانی عێراقی وەئامادەبوونی ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی میسری بۆ هاریکاریکردنی تەواولە کەڵکوەرگرتنی ئەمیندار یەتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراڤی لە بوارەکانی پەڕلەمانیدا .
بەڕێز ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی میسری باسیکرد لەئەزموونی پەیمانگەی مەشقی پەڕلەمانی بۆپەرەپێدانی تواناکان ولێهاتوویێەکانی کارمەندەکان لەگەڵ ئەرکەکانی پەیمانگەکەو میکانیزمی کارکردنەکەی .
لەدواییدا بەڕێزسیروان عەبدوڵڵەئیسماعیل و بەڕێز مەحموودفەوزی دیاریەیادگاریەکانیان بۆیەکتری گوڕیەوەبەناوی هەردوو ئەنجومەنەکانی عێراقی ومیسریەوە .
لەپاشدا بەڕێز ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران گەڕانێکی بەناوخانووی ئەنجومەنی نوێنەرانی میسریداکرد وەهۆڵی دانیشتنەکان ومیکانیزمی کارکردنی بینی لەگەڵ سەردانی ئەنتیکەخانەی پەڕلەمانی میسری کەمێژوی کاری پەڕلەمانی لەهەموو کاتەکانیدا نووسیوە.
سەردانی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران بۆقاهیرە دەکرێت لەسەر ئەوبانگهێشتە فەرمیەی کەلەپەڕلەمانی عارەبیەوە ئاراستەی کراوە .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٣/١٢/٢٠٢٠