لیژنەی دارایی پەڕلەمانی لەچوارچێوەی تاوتوێکرنی بودجەی ٢٠٢١دا پێشوازی لەشاندێکی وەزارەتی دەرەوە دەکات

لیژنەی دارایی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار د.هەیسەم جبوری وەئامادەبوونی ئەندامەکانی ڕۆژی دووشەممە ١٨/١/٢٠٢١،پێشوازیکردڵەشاندێکی وەزارەتی دەرەوەلەنێو زنجیرەیەک لەدیدارەکانیدا سەبارەت بەتاوتوێکردنی ڕەشنووسەکەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فێدراڵی لەساڵی٢٠٢١دا .

لەدانیشتنەکەدا لیژنەکەلەگەڵ شاندی وەزارەتەکەدا تاوتوێیکرد لەسروشتی پڕۆژەوەبەر هێنەرەکان و ئامادەکردنی نێردەرەکان و خانووەکانی دەوڵەت لەدەرەوەدا ،وەلیژنەکە داوایکردبەئاگادارکردنی لەخشتە کان بەدوورودرێژی لەنێردراوەدیپلۆماسیەکان لەگەڵ لێکۆڵینەوەیەک سەبارەت بە کەڵکی میکانیزمەدابەشکردنەکەی.

لیژنەکەئاشکرایکرد کەپێویستە ڕەچاویکرێت لەکەڵکوەرگرتن لەم نێردراوانەلەسەرئاستی سیاسی وئابووریدا ،سەرەڕای پێویستی وەبەرهێنانی بەشێوەیەکی درووست بەوشێوەیەی کە هەیبەتی عێراق بپارێزێت وخزمەتی هاوڵاتیەکانی لەدەرەوەبکات .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٨ی کانوونی دووهەمی ٢٠٢١