لیژنەی دارایی پەڕلەمانی پێشوازی لەپارێزگاری واسیت دەکات بۆ تاوتوێكردنی بودجەی ساڵی ٢٠٢١ پارێزگاکە

لیژنەی دارایی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار د.هەیسەم جبوری سەرۆکی لژنەکەو ئامادەبوونی ئەندامەکانی ڕۆژی دووشەممە ١٨/١/٢٠٢١ ێشوازیکرد لەپارێزگاری واسیت محەمەدمەیاحی،بۆتاوتوێکردن لەتەرخانکراوی دارایی پارێزگاکەلەڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١.
لەدەستپێکی دیدارەکەدا لیژنەدراییەکەگوێبیستبووبۆ باسەکەی پارێزگار سەبارەت بەئەوکێشانەی بەرەوڕووی پارێزگاکەدەبنەوە وەئەو تەرخانکراوەداراییەپێویستانە بۆتەواوکردنی پڕۆژە وەستاوەکان ،جگەلەقەبارەی داهاتەکانی پارێزگاکەلەپیترۆدۆلارودەروازە سنووریەکان وەتوانای تەرخانکر دنی ئەو داهاتانەبەگوێرەی ڕێژەی دانیشتوانی پارێزگاکە .
لیژنەداراییەکە جەختی لەوە کردەوە کەپشتگیری دەکات لە هەرهەوڵێک کەلەوانەبێت حاڵی پارێزگاعێراقیەکان بۆباشتر بگۆڕێت وەدادوەری دابینبکات لەدابەشکردنی تەرخانکراوە داراییەکان بەسەریاندا، ئاشکڕایکرد کەدەرگای پێشنیارەکان کراوەیەلەنێو لیژنەکەدا هەتاکاتی کۆتاییهێنان بەتاوتوێکانی بودجە .
هەروەها لیژنەکەچەند ڕاو پێشنیارێکی پێشکەشکرد سەبارەت بە داهاتەکانی پیترۆدۆلاروپشکی پارێزگاکان لەبەرنامەی پەرەپێدانی هەرێمەکان وەمیکانیزمی داسەپاندنی یاسای کارگێریی دارایی لەساڵی ٢٠٢١لەچۆنیەتی دابەشکردنی دەستەڵاتەکان بەسەرپارێزگاکاندا .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٨کانوونی دووهەم٢٠٢١