لیژنەی دارایی پەڕلەمانی چاوی بەسەرۆک کۆماردەکەوێت

لیژنەی دارایی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی د.هەیسەم جبووری سەرۆکی لیژنەکەو ئامادەبوونی خاتوونان وبەڕێزان ئەندامانی ڕۆژی دووشەممە ١/٢/٢٠٢١، چاویکەوت بەڕێزدار سەرۆک کۆمار دکتۆربەرهەم ساڵح.
لەچاوپێکەوتنەکەدا کەلەکۆشکی ئاشتیدابوو تاوتوێکرا لەدواپێشهاتەکان سەبارەت بەڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١، ئەوئالەنگاریانەی کەبەرەوڕووی لیژنەداراییەکەدەبنەوە لەکەمکردنەوەی ئاستی کورتهێنانی دارایی لەبودجەکەداو پتەوکردنی سەرچاوەداراییەکانی نانەوتی دەوڵەت لەسێبەری ئەوقەیرانەداراییەی کەپەتای کۆرۆنا بەجێیهێشتووە .
لەلایخۆیەوە دکتۆربەرهەم ساڵح جەختی لەوەکردەوە کەپێویستە پشتگیری پارێزگابەرهەمهێنەرە نەوتیەکان بکرێت وەستایشی لیژنەی دارایی کردسەبارەت بەدامەزراندنی سنووقی پێترۆدۆلاربۆپشتگیری مافی ڕۆڵەکانی ئەم پارێزگایانە، سەرەڕای پەیداکردنی پشتگیری دارایی بۆپارێزگا ڕزگارکراوەکان وپێویستی ئاوەدانکردنەوەیان و سەقامگیرییان ،ئاماژەی دابەدانانی یاسای خاتوونە رزگارکراوەیەزیدیەکان وەپەیداکردنی داپۆشینێکی دارایی بۆبەخۆبەخشی گەڕانەوەیان وەهەمووئاوارەکان کە پڕۆسە تیرۆریەکان ناچاریانکردن بەبەجێهێشتنی ماڵەکانیان .
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١ی شوباتی ٢٠٢١