سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ یەکشەممە پێشوازی کرد لە بەرێز برۆنۆ ئۆبیر باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات کرا لەگەڵ بەردەوامی هاریکاری هاوبەش و چەند پرۆژەیەکیش خرانەڕوو کە لە عێراق جێبەجێ دەکرێن لە نێویاندا فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ و گرنگترین قۆناغەکانی و تەئکید کرایەوە لە پەلەکردن لە تەواوکردنی.
هەر لە دیدارەکە گفتوگۆ کرا سەبارەت بە دۆخی سیاسی عێراق و هەڵبژاردنی پێشوەختە و جەختکرایەوە لە گرنگی رۆڵی نەتەوەیەکگرتوەکان و رێکخراوە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە هەڵبژاردن لە پتەوکردنی متمانەی هاوڵاتیان بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە.
لە بەشێکی تری دیدارەکە تاوتوێی دوا پێشهاتە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکان کرا لەگەڵ چەند دۆسێیەکی جێی بایەخی هاوبەش.
لای خۆیەوە باڵیۆزی فەرەنسا خواستی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری هاوبەش و تەئکیدی کردەوە لەسەر پشتیوانی فەرەنسا بۆ عێراق لەسەرجەم بوارەکان لە پێناوی بەدیهێنانی گەشەسەندن و سەقامگیری.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
7 /٢/٢٠٢١
‏Feb 7, 2021