ليژنەی دارایی پەڕلەمانی میوانداری وەزیری ڕۆشنبیری وبریکاری وەزیری کواستنەوە دەکات بۆ تاوتوێکردنى بودجەی ٢٠٢١

لیژنەی دارایی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار د. هەیسەم جبووری سەرۆکی لیژنەکەوئامادەبوونی خاتوونان وبەڕێزان ئەندامانی لیژنەوسەرۆکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوەونیشتەجێکردن د.وەلیدئەلسەهلانی، ڕۆژی یەکشەممە ٧/٢/٢٠٢١ ، میوانداری لەوەزیری ڕۆشنبیری وگەشتوگوزاری وشوێنەوار بەڕێز حەسەن نازم وشاندە یاوەرەکەی کرد،هەروەها بریکاری وەزیری گواستنەوە سەلمان سەدام وەبەڕێوەبەری گشتیی قوربانیانی پڕۆسە جەنگیەکان وهەڵە سەربازیەکان وپڕۆسەتیرۆریەکان بەڕێز تارق مەندەلاوی ، لەنێوتاوتوێکانیدا لەڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فێدراڵی ساڵی٢٠٢١ دا.

لەدەستپێکی چاوپێکەوتنەکەدا لیژنەکە لەگەڵ ەزیری ڕۆشنبیریداتوێژینەوەیکرد لەتەرخانکراوەداراییەکانی وەزارەت لەنێو بودجەکەداو پڕۆژەدواکەوتووەکان تیایدا ، جەختی کردەوەلەسەرپشتگیری لیژنەداراییەکەبۆئەوانەی پێویستیەتی لەتەرخانکراوە داراییەخراونەتە سەرەکان بۆتەواوکردنی پڕۆژەگرنگەکان وەکودرووستکردنی خانووی دەستنووسەکان وەچاککردنەوەی دەروازەگەشتیارییەکان بۆمسەوگەرکردنی مانەوەی شاری بابل و زۆنگاوەکان لەنێو خشتەکانی کەلەپووری جیهانیدا .

ئەمجا لەگەڵ بریکاری وەزیری گواستنەوەداتاوتوێیکردلە گەڕانەوەی دەستەڵاتی فڕینی مەدەنی بۆوەزارەتی گواستنەوە وەپێدانی هەموو ڕوونکردنەوەکان کەلیژنەسەرەتایەکەداوایکردبووسەبارەت بەپڕۆژەکانی وەزارەتەکەو تەرخانکراوە داراییەکان بۆی، لەپێناوی لێکۆڵینەوەی ودووبارەکردنەوەی هەڵسەنگاندنی بەوجۆرەی خزمەتی سوودی گشتی دەکات .

لەپاش ئەمە لیژنەداراییەکە میوانداریکرد لەبەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی قوربانیە شەهیدەکانی پڕۆسەجەنگیەکان وهەڵەسەربازێەکان وپڕۆسە تیرۆریەکان لەدامەزراوەی شەهیدەکاندابۆتاوتوێکردنی دۆسیەی مامەڵەکانی قوربانیان وبابەتی لێوردبوونەوە ودرووستی هەڵوێستی ئەمنی کەمێک پێش تەواوکردنی مامەڵەکان ،وەلیژنەداراییەکەداویکردبە پێویستی خێرایی تەواوکردنی مامەڵەکان پاش تاکیدکردن لەدرووستی هەڵوێستە ئەمنیەکانیان ودەرخستنی حاڵەتەکانی یاری پێکردن و گزی و قەلاچۆکردنیان .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٧ی شوباتی ٢٠٢١